سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

نەوەی نوێ: بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا دەبێت لایەنەکان هەڵوێستی راشکاوو بوێرانەیان هەبێت

زێد نیوز:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی لەبارەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا جگە لە ئیدانەکردنی هێرشەکە داوا دەکات لەبری هەڵوێستی میدیایی، لایەنەکان هەڵوێستی راشکاوو بوێرانەیان هەبێت.



لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەئێستادا ئەم هێرشانە، ناوچەکە، هەروەها ئەزموونی رۆژئاوا و تەنانەت هەرێمی کوردستانی عێراقیشی خستۆتە بەردەم دوڕیانێکی مەترسییدارەوە، ئەگەر بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت ئەوە دەرچوون لێی ئەستەم دەبێت.

نەوەی نوێ لە راگەیەندراوەکەیدا داوا لە حکومەت و پارلەمانی کوردستان دەکات بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پێشهاتە نوێیەدا بکەن و هەڵوێستی روون و ئاشکرایان هەبێت بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایانە و دەستبەجێ هاوکارییکردن و پشتییوانیی و هەنگاوی کردەیی پێشکەش بکەن، لە دابینکردنی ئازوقەوە تا کردنەوەی سنوورەکان بەڕووی خەڵکی رۆژئاوادا.

جوڵانەوەکە بە پێویستی دەزانێت هێز و لایەنە سیاسییەکان دور لە بەرژەوەندیی و کێشە و ململانێی بچووکی حزبایەتیی، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی نیشتیمانیانەی بوێرانە و راشکاو لەسەر ئەم لەشکرێکیشیانە کە چوونەتە قۆناغێکی ئێجگار ترسناکەوە، ئەمەش بۆ دەربازبوون لەو مەترسییانەی رووبەرووی ناوچەکە بەگشتیی و رۆژئاوا بەتایبەت بۆتەوە و دەرئەنجامی ئەو مەترسیانەش لە ئایندەدا بەشێوەیەکی کۆنترۆڵنەکراوتر دێنەپێش.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]