سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەسعود بارزانى پەیامێكی ئاراستەی ترەمپ كرد

زێد نیوز:

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و تیایدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "خوێنی کورد زۆر بەنرخترە لە پارە و چەک".


مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی بەزمانی ئینگلیزی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و تیایدا هاتووە "بەرێز سەرۆك ترەمپ، تكایە بزانە خەڵكی كوردستان هەمیشە خەباتیان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان کردووە". 


بارزانی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا روونیدەکاتەوە "پێشمەرگە داعشی تێكشكاند و بەشێكی كاریگەری هاوپەیمانی دژی تیرۆرە". 

وەک رەخنەکردنێک لە وتەیەکی ترەمپ کە لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا وتبووی (کوردیش بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداوون"، بارزانی نووسیویەتی "خوێنی كوردان زور بەنرخترە لە پارە و چەك".




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-09
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]