سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

هەسەدە هۆشداری دەدات: ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەلێواری کارەساتێکی مرۆیدایە

زێد نیوز:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی ئاڕاستەی رای گشتی جیهان کرد و تیایدا هۆشداری ئەوە دەدات کە بەهۆی لەشکرکێشی تورکیاوە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەلێواری کارەساتێکی مرۆیدایە.


ئەمڕۆ (چوارشەممە) فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "کۆکردنەوەی هێز و جبەخانەیەکی زۆری سەربازی تورکیا لەسەر سنور ئاماژە بە دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی دەدات لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا". 

فەرماندەیی گشتی هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات، ناوچە سنورییەکانیان رووبەڕووی هێرشێکی سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی دەبێتەوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هێرشی تورکیا دەبێتە هۆی ڕشتنی خوێنی هەزاران هاووڵاتی بێتاوان. 

راگەیەندراوەکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش دەکات ئەوانەی لەگەڵ هەسەدە شەڕیان کرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بەسەر داعش، بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن و رێ بە دروستبوونی ئەو کارەساتە مرۆییە بگرن کە وەختە لەم ناوچەیە رووبدات. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-09
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]