سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 راگەیەندرا

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و لەو چوارچێوەیەدا چەند لەم هەفتەیەدا چەند وەزارەتێک مووچەیان پێدەدرێت.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە (زێد نیوز)ی وت " وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمڕۆ (سێشەممە)وە دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران". 

وتیشی " ئەمڕۆ (سێشەممە) مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت". 

هەروەها روونیکردەوە ، ڕۆژی (چوارشەممە) مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت". 

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەکەی زێد نیوز، لە ڕۆژی (پێنجشەممە) مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-08
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]