سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەلا بەختیار باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی دەکات

زێد نیوز:

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرهاتی هەوڵی تیرۆرکردنی لەناو شاری سلێمانی دەگێڕێتەوە و دەڵێت "كە لە سەیارە دابەزیم، پارچە پارچە لاشەی خۆكوژەكان لە دەوربەردا، كەوتبوو".


مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "بەیانی رۆژی 5/10/2005 لە كاتێكدا لە گردی سەرچنار بۆ رێكخراوە دیموكراتییەكان كەوتبومە ڕێ‌. گەیشتینە بەرامبەر (ئەبوسەنا) كاتێكم زانی، دوو سەیارەی خۆكوژ، خۆیان بەسەیارەكەمدا تەقاندەوە". 

ئاماژە بەوەش دەکات "چركەساتێك لە ناو ئاگری دۆزەخی رقی خۆكوژەكان، مان ‌و نەمان، سەرەتاتكێی لەگەڵ خۆم ‌و مەفرەزەی پارێزەرمان دەكرد. كە لە سەیارە دابەزیم، پارچە پارچە لاشەی خۆكوژەكان لە دەوربەردا، كەوتبوو". 

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی روونیدەکاتەوە، ئەو هەوڵە، شەشەمین هەوڵی تیرۆكردنم بوو، لەژیانی پێشمەرگایەتی ‌و سیاسیمدا. هەر زوو دەركەوت، ئەو خۆكوژانە، راسپێردراوی (القاعیدە) بون. هەر ئەمانیش بون، لە پیشانگای كتێبی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت، دوای چەند ساڵێك، دوانی تریان، كوردێك و ئەفغانیەك، ویستیان تیرۆرم بكەن. پۆلیسی ئەڵمانیا گرتنی، لەو ساڵانەدا، بۆم دەركەوت. تیرۆریستان، زۆر لە بیروباوەڕی دیموكراتخوازەكان دەترسن. بەڵام بەداخەوە، تائێستاش، لەبەرامبەر ئەم تاریك پەرستانەدا، بیروباوەڕ فەرامۆش كراوە. لەسەر ئەو بیروباوەڕو ململانێیە، لەبری پشتیوانی دژایەتیش دەكرێین".

باس لەوەش دەکات "لەم هەوڵەدا، كرێكارێك شەهید كرا و سێ‌ پێشمەرگەمان بریندار بوون". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-06
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]