سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

لەبارەی بەشدارینەکردنی (پەیکەری دڵ) لەفێستیڤاڵی سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

زێد نیوز:

دانەر عومەر، بەڕێوەبەری هونەری چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی رەتیدەکاتەوە فیلمی (پەیکەری دڵ)ی دەرهێنەر شوان عەتوف بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەیان نێردرابێت.


لە روونکردنەوەیەکدا دانەر عومەر، بەڕێوەبەری هونەری چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات "فیلمی (پەیکەری دڵ)یان بۆ ئێمە نەناردوە تا ئێمە بڕیاربدەین وەریبگرین یان وەرینەگرین". 

بەڕێوەبەری هونەری فێستیڤاڵەکە روونیدەکاتەوە، ئەگەر ستافی (پەیکەری دڵ) ڕێوڕەسمی سەر فەرشی سوریان بۆ کردبێت، پێویستیان بەوەنیە بێنە فێستیڤاڵەوە، چونکە ئەرکی فێستیڤاڵ ئەوەیە بیخاتە سەر فەرشی سوور و مەراسیمی تایبەتی بۆ بکات". 

دانەر عومەر جەخت دەکاتەوە"فێستیڤاڵی سلێمانی بۆخۆی پلاتفۆرم و یاسای تایبەت بەخۆی هەیەو هەموو فیلمێک فیلتەر ئەکرێت". 

لێدوانەکەی دانەر عومەر لەکاتێکدایە،ژمارەیەک لە میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە، گوایە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێگەی بەبەشداری فیلمی (پەیکەری دڵ) نەداوە، بەڵام بەڕێوەبەری هونەری فێستیڤاڵ سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و بەهەواڵی بێبنەمای ناوبردن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-06
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]