سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێدەکات

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکات و مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.


سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەولێرەوە بە (زێد نیوز)ی وت "ئەمڕۆ (یەکشەممە) وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7". 

سەرچاوەکە وتیشی "ئەمڕۆ (یەکشەممە) مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی ئەو وەزارەتە دابەش دەکرێت". 

بەگوێرەی سەرچاوەکە، سبەینێ (دووشەممە) مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت. 

سەرچاوەکە بۆ زێد نیوزی روونکردەوە "رۆژی (سێشەممە) مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-06
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]