سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

هەولێر؛ لە دوو مانگدا 55 تاوانبار دەستگیر كراوون

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 55 تاوانباری راگەیاند، كە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجامدابوو و ئێستاش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون.



ئەمڕۆ (شەممە)، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە پرێسكۆنفراسێكدا، چەندین تاوانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستە روو، كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ڕوویان دابوو.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا (55) تاوانبار (32) تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام دابوو، كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە قۆڵبەست كراون و لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون و سزا دەدرێن.

تاوانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

١-ماددەی هۆشبەر: لە (٤) تاواندا (١١) تاوانبار دەستگیر كراون.

٢-كوشتن:- لە (٦) تاواندا (٨)تاوانبار دەستگیر كراون.

٣-دزی:- لە (٢٠) تاواندا (٣٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

٤-ساختەكاری:- لە (٢) تاواندا (٣) تاوانبار دەستگیر كراون.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]