سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

نەوەی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات

زێد نیوز:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات.


لە راگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئاماژە بەوە کراوە "وەک هەموو لایەک دەزانن عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر قورسدا دەڕوات، هاوڵاتییانی هەرێم هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق لە قورسترین دۆخی ئابووریدان، سەدان هەزار گەنجی وڵاتەکەمان بێکارن، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەک هیچ سەرکەوتوو نەبووە لەچارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵکو سەرباری هەبوونی ئەو هەموو داهات و سەرچاوەی نەوتە، کەچی هێشتا مووچەی فەرمانبەران وەک پێویست نادات". 

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێمە لە نەوەی نوێ داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕابگەیەنێت و دەستبەجێ وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری بکات".

لە راگەیەندراوەکەدا جوڵانەوەکە هۆشداری دەدات "خۆ ئەگەر حومەتی هەرێم ئەم داوایە جێبەجێ نەکات ئەوا دەبێت بزانێت ئەوەێ لە بەغداد و ناوچەکانی تر دەگوزەرێت دەگاتە هەرێم و هاوڵاتییان تا سەر بێدەنگ نابن و ئێمەش وەک هێزێکی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن دانانیشین و بێ هەڵوێست نابین".

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەوەی دڵسۆزی هاووڵاتیان و هەرێمەکەمان بێت و بیر لە خزمەتی خەڵکی بکاتەوە، ئەوا دەبێت تا زووە ئەم کارە بکات، تا کار لە کار نەترازاوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-05
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]