سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

نەوەى نوێ کۆنگرەى گشتى دەبەستێت و سەرۆکى جوڵانەوەکە هەڵدەبژێرێت

زێد نیوز:

جوڵانەوەى نەوەى نوێ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کۆنگرەى گشتى دەبەستێت و لە کۆنگرەکەشدا سەرۆکى جوڵانەوەکە هەڵدەبژێردرێت.


لە راگەیەندراوى جوڵانەوەکە هاتووە "بە پشت بەستن بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەرواری 17ى6ى2019 و بڕیاری ئەنجومەنی باڵا کە کۆنگرەی حزب ببەسترێت لە ماوەی شەش مانگدا و سەرۆکی جوڵانەوەکەی سەرپشک کردووە بۆ دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنگرەکە". 

ئاماژە بەوەش کراوە، جوڵانەوەکە بڕیاریدا رۆژی (شەممە، 5ى تشرینى یەکەمى 2019)   کۆنگرەی گشتی یەکەمی جوڵانەوەکە ببەسترێت (پاش بەستنی یەکەم کۆنگرەی دامەزراندن لە مێژووی5ى1ى2018. 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هەروەها لەم کۆنگرەیەدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەکە دەکرێت لەگەڵ تاوتوێکردن و بریاڕدان لەسەر چەند بابەتێکی تر.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-04
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]