سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

هەفتەی داهاتوو پارەی چاودێری هۆڵی تاقیكردنەوەكان خەرج دەکرێت

زێد نیوز:

بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند "وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دەبڕیووەو هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت".


شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرادیۆ نەوای وتووە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی پارەی مامۆستایانی چاودێری هۆڵی تاقیكردنەوەكانی هەردوو خولی یەكەم و دووەمی پۆلەكانی 9ی بنەڕەتی 12ی ئامادەیی دەبڕیووە.

وتیشی: "لە رۆژی پێنج شەممەوە دەستدەكرێت بە ئامادەكارییەكان و ناردنی چەكی پارەكە بۆ گەنجینەو هەفتەی داهاتووش دەست بەدابەشكردنی پارەكە دەكرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]