سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ڤیدیۆ: دانپیادانانى تاوانبارێک کە فێڵى لە 32 کوڕ و کچى کورد کردووە و پارەى لێوەرگرتوون

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک گرتەیەکى ڤیدیۆیى دانپیادانى تۆمەتبارێکى بڵاوکردەوە کە فێڵى لە 32 کوڕ و کچ کردووە و پارەى لێوەرگرتوون.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك رایگەیاند: "ھێزەكانی پۆلیس لە دھۆك توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فێڵی لە كچ و كوڕان كردووە و وێنە و ڤیدیۆیی لێوەرگرتوون، دواتر وێنە و ڤیدیۆكانی وەك ھەڕەشە لە دژیان بەكارھێناوە".

ئاماژەى بەوەش کرد، تۆمەتبارەکە بە دەنگی كچان قسەی لەگەڵ كوڕان كردووە، دوای دەستگیركردنی دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

لەگرتە ڤیدیۆییەکەشدا تۆمەتبارەکە دانبەوەدا دەنێت " لە فەیسبووك و ئینستگرام شارەزام، بەناوی كچانەوە دەچوومە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ھەموو جۆرە ڤیدیۆییەكم لە كچان وەردەگرت، دواتر بۆ كوڕانم دەنارد تا بڕوایان پێبێنم".




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]