سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

حکومەتی هەرێم: فەرمانبەرانی هەرێم لە بەردەوامبوونی پێدانی مووچەکانیان دڵنیادەکەینەوە

زێد نیوز:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و فەرمانبەران لە بەردەوامبوونی پێدانی مووچەکانیان دڵنیادەکەینەوە".


جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد "پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و چاوەڕێی راپۆرتی لیژنە تەکنیکییەکانی نێوان هەردوولا دەکەین. هەروەها لە هەردوولاش نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە". 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی وت: "جگە لە دانیش و كۆبوونەوە لەنێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، پەیوەندیی تەلەفۆنی و گفتوگۆ لەبارەی بودجە و مووچە ھەموو بابەتەكان ھەیە". 


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیكردەوە: "بەپێی یاسای میزانیەی عێراق، نەوت رادەستی بەغدا ناكرێت، بەڵكو داھاتی نەوت رادەست دەكرێت".

لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، جوتیار عادل وتی: "خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆی دابەش دەكرێت، ھەموو ھەوڵ و كۆششمان ئەوەیە كە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان زامن بكەین، ھەروەھا نیازپاكیمان بەرامبەر حكوومەتی عێراق نیشانداوە. دڵنیایی ئەوەش دەدەینە خەڵكی كوردستان كە سازش لەسەر مافەكانیان ناكەین".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]