سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پەخشکردنی دراما بیانیەکان لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن سنوردار دەکرێت

زێد نیوز:

وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لیژنەیەک لە کەسانی پسپۆڕ و لایەنی پەیوەندیدار بۆ مامەڵەکردن لەسەر دۆسیەی دراما بیانیەکان و پەخشکردنیان لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن، پێکبهێنرێت.


شێروان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە کرد "له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد‌، تیایدا دیارده‌ی ته‌ڵاق و به‌شێك له‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گه‌ڕاندوەته‌وه‌ بۆ دراما بیانیه‌كان به‌ تایبه‌ت توركیه‌كان، داوایان له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردوه‌ سنورێك بۆ ئه‌و درامانا دابنرێت كه‌ له‌گه‌ڵ ئادابی كورده‌واری ناگونجێت".

روونیشیکردەوە، وەک وەزارەت كار به‌ رێنماییه‌ك ده‌كه‌ین رێنمایی ژماره‌ 1ی ساڵی 2014 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رێكخستنی سپه‌یسی فریكوێنسی و مۆڵه‌تی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئه‌ویش پشت به‌ستن به‌ مادده‌ 2 برگه‌ی نۆ له‌ یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌ 35 ساڵی 2007 كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووە.

جەختیشی کردەوە، پێویسته‌ میدیا بینراو و بیستراوەکان ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ بكه‌ن بۆ زیان نه‌گه‌یاندن به‌ نه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کاربکەن.

بەوتەی شێروان عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بونی كه‌ناڵه‌كان و دیاریكردنی سه‌رپێچیه‌كان له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، داداگا یان داواكاری گشتی ده‌توانین سه‌رپێچی دیاری بكه‌ن و سزا دیاری بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ رێنماییه‌كه‌دا دیاری كراوه‌.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]