سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی رۆژانی شەممە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

زێد نیوز:

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە سه‌باره‌ت به‌ بڵاوکردنەوەی هەواڵی پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


رێكان كەمال، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رەتیدەكاتەوە رۆژانی شەممە كرابێتە پشوی فەرمی و ئاماژەی بەوە کرد "بەهیچ شێوەیەك رۆژانی شەممە نەكراوەتە پشوی فەرمی".

لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە کاتێکدایە، ئەمشەو راگەیەندراوێک بەناوی وەزارەتی پەروەردە بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کرابوو، بۆ ڕێکخستنی شێوازی دەوام لە هەموو قوتابخانەکان و نەبوونی جیاوازی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا "ڕۆژانی شەممە پشوی فەرمی بێت لە قوتابخانەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]