سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەڕوداوێکی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیەندراوێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل لە رووداوێکی هاتووچۆدا، بڵاوکردەوە.


لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەناو شاری قەڵادزێ لەسەر شەقامی گشتی گەڕەکی ئاشتی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری (کیا) و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە ڕویدا لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (س،ح،ح) تەمەن 20 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی شاری قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین دوای ئەوەی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ ئەنجامدرا، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و شۆفێری بەرهەڵگرەکەش بەناوی ( ع،و ) تەمەن 41 ساڵ دانیشتوی شاری قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بەپێی مادەی 24 لەیاسای هاتووچۆ ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]