سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بەبڕیارى مەسرور بارزانی ژنێک کرایە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە

زێد نیوز:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی زانکۆی هەڵەبجە دەرکرد و تیایدا ژنێکی کردە سەرۆکی زانکۆکە.


بەگوێرەی بڕیارێک کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە دەرچووە و واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لەسەرە بڕیاردراوە پ.ی.د.مەهاباد كامل عەبدوڵا بکرێتە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە.

لەبڕیارەکەدا کە لە رۆژی 26ی ئەیلوولی 2019 دەرچووە، هاتووە "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 49ی لە 28/8/2019، بڕیارماندا بە دانانی بەڕێز (پ.ی.د.مەهاباد كامل عەبدوڵا) بە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]