سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سلێمانی؛ لەمڕۆوە دەست بە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێت

زێد نیوز:

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، راگەیەندراوێکی لەبارەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبای نیشتیمانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "لەمڕۆوە دەست بە دانانی ئەو پێوەرە دەکریت".


لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی بەكرەجۆ دەكەینەوە، لەمڕۆ (یەکشەممە)وە دانانی پێوەری زیرەكی ماڵان دەست پێدەكات و بۆ سەلامەتی تیمەكانی كاركردنی تۆڕی زیرەك و هاووڵاتیان، ئەو فیدەرەی كاری لەسەر دەكرێت هیچ كارەبایەكیان نابێت". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (164) ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29/9/2019) لە كاتژمێر (8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە) كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەیان نابێت و پاشان كارەبایان ئاسایی دەبێتەوە.

راگەیەندراوەکە داوا لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە دەکات کە پێوەرەکەیان بۆ دادەنرێت هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بکەن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]