سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

چواره‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

زێد نیوز:

مه‌نسوور جیهانی

چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی‌" به‌ دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له‌ رۆژانی 1 تا 7ی ئۆکتۆبەری 2019 له‌ شاری سلێمانی له‌ هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


به‌پێی راپۆڕتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی‌"، چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی‌ " Slemani له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال"، به‌ سه‌رۆکایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ و له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی "دانه‌ر عومه‌ر فارس" و به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو "لینا ره‌زا" و به‌ نمایشکردنی فیلمه‌کانی ده‌رهێنه‌ره‌کانی 50 وڵاتی جیهان؛ پێکهاتوو له‌ به‌رهه‌مه‌کانی ساڵانی 2018 و 2019ی زاینی له‌ دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی "سینه‌مای جیهان" (نێونه‌ته‌وه‌یی) که‌ بریتییه‌ له‌؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته‌ فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و به‌شی رکابه‌ریی "سینه‌مای کوردی" (نه‌ته‌وه‌یی) که‌ بریتییه‌ له‌؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته‌ فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به‌ دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له‌ رۆژانی 1 تا 7ی ئوکتۆبه‌ری 2019ی زاینی له‌ 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه‌ سووره‌که‌" و هه‌روه‌ها له‌ ته‌لاری "هونه‌ر" له‌ شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لەلایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سلێمانی" 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی "کاجی زێڕین" و خه‌ڵاتی پاره‌ی نه‌غدی که‌ بریتییه‌ له‌ به‌شی رکابه‌ریی فیلمه‌ درێژه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی"؛ به‌ باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین کورته‌ فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به‌ هه‌ڵبژێردراوان پێشکه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له‌ به‌شی رکابه‌ریی کورته‌ فیلمه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی" خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین کورته‌ فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به‌ براوه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" پێشکه‌ش ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، خه‌ڵاتی "ته‌ها که‌ریمی" سینه‌ماکاری کۆچکردووی ئێرانی که‌ لە رووداوێکی هاتووچۆدا له‌ شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد؛ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خوالێخۆشبووه‌ به‌ باشترین سینه‌ماکار پێشکه‌ش ده‌کرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-28
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]