سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

زێد نیوز:

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆتایهات و وتەبێژی ئەو حزبە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆ میدیاکان خستەڕوو.


له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند:" سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعی كوردستان قسه‌وباسی جدی كرا، تاكید كرایه‌وه‌  كه‌ ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته‌ به‌وریایه‌وه‌ به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێ بكه‌ن، موتابعه‌ی ئه‌وه‌ كرا كه‌ كه‌موكوڕیه‌ك هه‌بووه‌، ده‌زگاكان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ ئه‌كتیڤیان كردوه‌و  هه‌روه‌ها له‌داهاتووشدا رێنماییان پێبدرێت". 

 
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پشكی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یبووه‌، لەتیف شێخ عومەر وتی :" ئه‌وه‌ باسكرا كه‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته‌ به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ زه‌مانه‌تی درێژه‌ پێدانی رێكه‌وتنه‌كانمانه‌،  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌رچیه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت".

 
له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوكه‌وه‌ رونیكرده‌وه‌ :"رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌باره‌ی كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كشمان هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، كه‌ موتابعه‌ی ئه‌وه‌ بكات و چی پێویسته‌ بكرێت".

 
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی رێكه‌وتنی بودجه‌ له‌گه‌ڵ عیراق وتی:" ئێمه‌ رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی كه‌له‌و حكومه‌تدا به‌شدارن، ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسازانه‌ به‌نیسبه‌ت خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌،  له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ، وه‌فدێك هه‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌ ده‌ست و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ رله‌سه‌ره‌تاوه‌ روونه‌".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-20
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]