سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین درێژکرایەوە

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی پڕکردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین)ی بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی تر درێژ کردەوە.


عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند "له‌پێناو پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی بۆئه‌وانه‌ی تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنه‌كردۆته‌وه‌، بڕیاردرا ماوه‌ی زانكۆلاین (24) سه‌عاتی دیكه‌ واته‌ تا سه‌عات (12)ی شه‌وی رۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21-9-2019 بۆ ده‌رچووانی قۆناخی دوانزه‌ی ئاماه‌یی درێژبكرێته‌وه"‌.


بەوتەی عەباس ئەکرەم، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌ ده‌رچوان، كه‌ به‌هه‌ر هۆكاربێت نه‌یانتوانیوه‌ فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه‌، له‌ ئێستادا ده‌توانن سوودمه‌ندبن له‌م ده‌رفه‌ته‌و فۆرمی زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه‌.


روونیشیکردەوە، ئه‌مه‌ دواین ده‌رفه‌ته‌و چیتر ماوه‌ی زانكۆلاین درێژناكرێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ ده‌رچوانی قۆناخی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كه‌ین، كه‌ تا ئێستا فۆڕمی (زانكۆلاین) یان پڕنه‌كردۆته‌وه‌, پێویسته‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 سه‌عاته‌دا په‌له‌بكه‌ن و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ پڕكرنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆلاین.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

زانکۆ لاین


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-20
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]