سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

هەولێر؛ تەقە لە دوو بارەگاى یەکێتى کرا (وێنە)

زێد نیوز:

کەمێک لەمەوبەر لەشارى هەولێر تەقە لە دوو بارەگاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان کرا و بەگوێرەى میدیاکانى یەکێتى لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە.


میدیای فەرمی یەکێتی بڵاوی کردەوە، ئێواه‌ری ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ كۆمیته‌ی 4 و 5 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا‌، كه‌ هه‌ردوو كۆمیته‌كه‌ باره‌گاكانیان له‌ ناو یه‌ك بینادان له‌گه‌ڕه‌كی مهابات .

میدیای یەکێتی لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ته‌قه‌كه‌ره‌كان 8 گوله‌یان به‌ بینای باره‌گاكه‌وه‌ ناوه‌و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵهاتوون و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه. 

وتووشیەتی "خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام ته‌نها زیانی ماددی كه‌به‌ر چه‌نجه‌ره‌و شوێنه‌كانی بیناكه‌ كه‌وتووه‌" .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.

رووداوەکە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی کرا و هەردوو رووداوەکەش دەرئەنجامی ئەو گرژییانەن کە لەنێوان ئەو دوو پارتەدا دروستبووە بەهۆی رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ چوونە شاری هەولێر و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە و گەڕاندنەوەی بۆ شاری سلێمانی.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-20
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]