سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

‎یەکێتی: لەبازگەی سماقوڵی رێگری لە مەحمود سەنگاوی کرا بچێتە هەولێر

زێد نیوز:

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند "لەکاتی چوونی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ هەولێر بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی، لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لێکرا و گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی".


لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی لە میانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەشاری هەولێر وتی "ئەوەی بەرانبەر مەحمود سەنگاوی کراوە لە بەرانبەر هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کراوە و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین ئەمە قبوڵ نەکەن چونکە ئێمەش وەک یەکێتی ئەمە قبوڵ ناکەین". 

وتەبێژی یەکێتی بەپێویستیزانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵوێستایان هه‌بێت و "رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر بۆ خۆی قۆرخ بكات، چونكه‌ هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌ و هی هه‌موانه‌". 

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەمڕۆ (پێنجشەممە، ١٩-٩-٢٠١٩) لە کاتی ھاتنی بەڕێز محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر، لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی رووداوێکی نەخوازراو رووی داوە کە ھیچ بڕیار وراسپاردەی لە پشتەوە نەبووە". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و رێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەن. 

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوکەیدا خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە ھەموو ھەوڵەکانیان لە رێگا وبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-19
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]