سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پلەى گەرمى شارەکانى کوردستان چى لێدێت؟

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 36 پلە دەبێت و نزمترین 21 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 36 پلە و نزمترین 22 پلەی سیلیزی دەبێت، لە دهۆك بەرزترین 34 پلە و نزمترین 21 پلە دەبێت. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 37 پله‌ی سه‌دی و نزترین 26 پلە دەبێت.

سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمای سبەینێ (پێنجشەممە)ی شارەکانی کوردستان، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 37، سلێمانی 35، دهۆك 34، كه‌ركوك 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-18
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]