سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

رۆژنامەنووسێک: لیژنەی دارایی و نەوت و گازی بەغدا داوەتنامەیەکی مەسرور بارزانیان رەتکردۆتەوە

زێد نیوز:

رۆژنامەنووسێکی کورد رایگەیاند "نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بەڕەسمی داوەتنامەی ئاڕاستەی لیژنەکانی دارایی و نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی سەردانی هەرێم بکەن بەڵام زۆرینەی ئەندامەکانیان داوەتنامەکەیان رەتکردۆتەوە".


دڵشاد مەجید، رۆژنامەنووس لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "فارس سلێڤانی، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەبەغدا. بە ڕەسمی داواتنامەی ئاڕاستەی ھەردوو لیژنەی دارایی و لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عیراقی کردبوو کە سەفەری ھەولێر بکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی..بەڵام زۆربەی ئەندامانی ھەردوو لیژنەکە (عەرەبەکان)..ئەم داوەتەیان ڕەتکردەوە". 

بەوتەی دڵشاد مەجید، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم شکستە، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عیراق داوا لە بەرھەم ساڵح دەکات کە یاوەری بکات بۆ ھەولێر و لەگەڵ ھەر سێ (بارزانی) کۆببێتەوە و ڕەوشی خراپی بارودۆخەکەی بەغدا بەرامبەر بەدۆسیەی ڕادەستنەکردنی ھەرێم روونبکاتەوە. 

ئاماژە بەوەش دەکات "بۆ ئەوەی لەخەڵکیش بگەیەنرێ کەوەفد لەبەغدا ھاتووە.. فوئاد حوسێن بەیاوەری (خالد شوانی، کەوەزیری ھەرێمە بۆ ھەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، کەھێشتا ئەمرەکەی دەرنەچووە لەو دانیشتنە لەپاڵ وەزیری دارایی دانرابوو، گوایە ئەمە وەفدی بەغدایە)..گوایە لەگەڵ وەفدی حکومەتی ھەرێم کۆبوونەتەوە". 

جەختیش دەکاتەوە "کورد لەگەڵ کورد دانیشتووە.. ناویان ناوە شاندی باڵای بەغداو و شاندی ھەرێم". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-18
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]