سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

کچە گۆرانیبێژێکی کورد گۆرانییەک بە ئیسپانی بەرهەمدەهێنێت

زێد نیوز:

ساندرا ئەلساندرا، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد گۆرانییەک بەزمانی ئیسپانی بەرهەمدەهێنێت و ئاماژە بەوە دەکات ئەم بەرهەمەی لەوانەی رابردووی جیاوازترە.


لە لێدوانێکی بۆ (زێد نیوز)، ساندرا ئەلساندرا ڕایگەیاند "نوێترین کارم گۆرانیەکی ئیسپانیە، بە ناوی Hola chicos کارێکی جیاوازە لە دوو گۆرانیەکی پێشووم لە ڕووی کلیپ و کاری موزیک و وتندا". 

وتیشی "ئەو گۆرانیە پەیامێکە بۆ کوڕان کە کچان ئازا و چالاکن باوڕیان بە خۆیان هەیە و کار ئەکەن، جیاوازی لەنێوان پیاو و ژن نیە بۆیە ئێمەش هەین". 

ساندرا روونیکردەوە، ئەو گۆرانیە تێکستی areo لە ئەمریکا نووسیەتی، ئاوازی taim لە وڵاتی ئەڵمانیا کراوە، میکس و مایسترینگ لەلایەن 
i wanna be dj  ئەنجامدراوە.

جەختی لەسەر ئەوەش کردووە ئەم بەرهەمەی هەر وەك کارەکانی تری باوکی سپۆنسەری کردووە و تێچووی کلیپەکەی دابینکردووە و بە پاڵپشتی هەمیشەیی کارەکانی خۆی ناوی برد. 

ساندرا ئاماژەی بەوەش کرد، بەرهەمە نوێکەی لەلایەن دەرهێنەر و فۆتۆگراف (ڕەوەند جەواد) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و کاری وێنەگرتنی لەلایەن عەدنان سالار بۆ ئەنجامدراوە و تەواوی وێنەگرتنی کلیپەکە لەوڵاتی ئەڵمانیا وێنەی گیراوە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]