سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کوردستان دەکات

زێد نیوز:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ئەوە دەکات هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و هەر خودی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکەی هەرێم بکات.


لە راگەیەندراوەکەدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکات، پارتی و یەکێتی ترسیان لە هەڵبژاردن و چوونەوە بەردەم خەڵک هەیە و جارێکی تر هەڵبژاردنەکەیان بۆ وادەیەکی نادیار دواخستووە و یاسای ئەنجومەنەکەشیان لەبەرژەوەندیی خۆیان و بۆ دانانی کەسانی حیزبی بەپارێزگاری شارەکان هەموار کردەوە.

جوڵانەوەکە پێیوایە هاوکاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەعێراقدا، دەرفەتێکی گونجاوە هەمان هەڵبژاردن لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشدا ئەنجام بدرێت و حکومەتی خۆجێی پارێزگاکان نوێبکرێنەوە و هاوکاری خەڵک بن لەپێشکەشکردنی باشتریین خزمەتگوزارییدا و کۆتایی بەناشەرعییبوونی وادەی مانەوەی ئەنجومەنی ئێستاو پارێزگارەکان بهێنن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراقدا، کێشەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەش چارەسەر دەکات و چیدی خەڵکی پارێزگاکە لەچاوەڕوانیی پێکنەهاتن و رازی نەبوونی پارتیی و یەکێتییدا نابن بۆ ئەوەی پارێزگاکەیان ببێتە خاوەنی حکومەتی خۆجێی خۆیی و دەستبکات بەکارکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە و بەوەش رۆحی شەهیدانی ئەو پارێزگایە ئاسوودە بکات.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]