سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

زێد نیوز ناوی بەرپرسە نوێیەکانی دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاودەکاتەوە

زێد نیوز:

لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕاندا کە ئەمڕۆ (شەممە) لە سلێمانی ئەنجامدرا، پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بەڕێوەچوو.


لە هەڵبژاردنەکەدا پۆستی رێکخەری گشتی بۆ جارێکی تر لە بەرژەوەندی عومەری سەید عەلی یەکلایکرایەوە و تیایدا توانی بەسەر رکابەرەکەی د.شۆڕش حاجی بە بەدەستهێنانی 28 دەنگ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە پڕۆسەکەدا حاجی تەنها 12 دەنگی بەدەستهێنا. 

لەبەشێکی تری هەڵبژاردنەکەدا پۆستی سکرتێری گشتی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە بەرژەوەندی عەدنان عوسمان یەکلایکرایەوە و تیایدا عوسمان 22 دەنگ و زمناکۆ جەلال 21 دەنگی بەدەستهێنا. 

لەهەڵبژاردنی بەرپرسی ژوورەکانی بزوتنەوەکەشدا، ئەنجامەکە بەمجۆرە بوو: 

جەلال جەوهەر بە سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان هەڵبژێردرا

برۆزۆ مەجید بە سکرتێری کاروباری خەڵک هەڵبژێردرا

جاسم محمد (دکتۆر دەرباز) بە سکرتێری کاروباری ژورەکان هەڵبژێردرا

شەماڵ عەبدولوەفا - سکرتێری کاروباری باژێرەکان




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-14
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]