سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

عومەرى سەید عەلى بە رێکخەرى گشتى گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

زێد نیوز:

لە هەڵبژاردنى ئەمڕۆى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕاندا، عومەرى سەید عەلى بە رێکخەرى گشتى گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.


لە هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی گۆڕاندا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە مەکۆی سەرەکی ئەو بزوتنەوەیە ئەنجامدرا، عومەر سەید عەلی بۆ جاری دووەم بە ڕێکخەری گشتی، هەڵبژێردرایەوە. 

بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە هەریەک لە عومەر سەید عەلی و د.شۆڕش حاجی کاندیدبوون و لە ئەنجامدا عومەر سەید عەلی بە دەنگی 28 ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی کێبرکێکەی بردەوە و د.شۆرش حاجی 12 دەنگی ئەندامانی جڤاتی بەدەستهێنا. 


عومەری سەید عەلی، لە ساڵی ١٩٤٥ لەگەرەکی شێخانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی  شۆڕش و  لەساڵی ١٩٩٢دا بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  و لەساڵی ٢٠٠٩ بزوتنەوەی گۆڕانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دامەزراندوە، لە ٢٥/٧/٢٠١٧ بووە بەڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم هەڵبژێردرایەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-14
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]