سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ڤیدیۆ: کەناڵی (BBC) بەرنامەیەک لەبارەی ئەنفال و تەیموری تاقانەی ئەنفال بەرهەمدەهێنێت

زێد نیوز:

کەناڵی (بی بی سی) بەرنامەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی پڕۆسەی ئەنفال و تەیموری تاقانەی رزگاربووی ئەو پڕۆسەیە بەرهەمهێنا و تیایدا تەیمور باس لە تراژیدیای ئەنفال و چۆنیەتی رزگاربوونی دەکات.


لەمیانەی بەرنامەکەدا، تەیمور دەڵێت " لە پڕۆسەی ئەنفالدا دوای جیاكردنه‌وه‌ی پیاوه‌كان، له‌گه‌ڵ دایكم و برا و خوشك و پورێكمدا بووین، له‌گه‌ڵ خزمه‌كانی ترمدا كه‌ژماره‌یان زیاتر له‌ سه‌د كه‌س ده‌بوون، بردیانینه‌ ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی و له‌نزیك چاڵێك دایانبه‌زاندین و بەهۆی ئەوەی منداڵ بووین زۆر ده‌ترساین".

تەیمور تاقانەکەی ئەنفال درێژە بە گێڕانەوەکەی دەدات و دەڵێت "هه‌موومانیان خسته‌ ناو چاڵه‌كه‌وه‌ دواتر له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ جلی سه‌ربازیان له‌به‌ردابوو ده‌ستكرا به‌گوله‌بارانكردنی خه‌ڵكه‌كه‌". 

ئاماژە بەوەش دەکات "بینیم دایكم گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وت و خوشكێكیشم گوله‌یه‌ك به‌ر قوڕگی كه‌وت له‌پشتی سه‌ریه‌وه‌ ده‌رچوو، هه‌موویان كوژران، منیش گوله‌یه‌ك به‌ر شانم كه‌وت و به‌سوكی بریندار بووم ئه‌وكات ته‌مه‌نم 12 ساڵان بوو".

تەیمور جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەناو چاڵەکەدا خۆی کردووە بە مردوو و کە دونیا تاریک بووە بەسنگە خشکێ بەسەر لاشەکاندا هاتووەتە دەرەوە و خۆی گەیاندووەتە ماڵە عەرەبێکی ناوچەکە و ئەوانیش بۆ ماوەی ٣ ساڵ بەخێویان کردووە. 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]