سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ئەحمەد داودئۆغڵۆ دەستلەکارکێشانەوەی لە پارتی داد و گەشەپێدان راگەیاند

زێد نیوز:

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشوی توركیا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا (ئاکەپە)، راگەیاند.


بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، راگەیاندنی دەستلەكاركێشانەوەكەی داود ئۆغلۆ پاش چەند رۆژێك دێت لەوەی كە دۆسیەی ناوبراو رەوانەی ئەنجومەنی لێپرسینەوە كراوە لەناو پارتی داد و گەشەپێدان و هەروەها داوای لابردنی كراوە لەنێو ریزەكانی ئاكپارتی. 

پێشتریش بەرپرسێكی توركی ئاماژەی بەوە كردبوو كە پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا دەیەوێت داود ئۆغلۆ و سێ پەرلەمانتاری ئەو پارتە لەنێو ریزەكانی دەربكات.

بەرپرسی لیژنەی ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدان لە كۆبونەوەیەكی لیژنەكەدا داوایكردبوو كە هەریەك لە ئەحمەد داود ئۆغلۆ و پەرلەمانتاران ئەیهان سەفەر ئۆستۆن و سەلجوق ئۆزداخ و عەبدوڵا باشچی لەریزەكانی پارتەكە دەربكرێن، ئەمەش پاش بڵاوبونەوەی ئەو راپۆرتانەی كە ئاماژەیان بە هەوڵەكانی ژمارەیەك پەرلەمانتار كرد بۆ جیابونەوە لە ئاكپاتی و پێكهێنانی پارتێكی سیاسی نوێ وەك ركابەری ئاكپارتی بەتایبەت پاش ئەو شكستەی لە هەڵبژاردنی رابردوی شارەوانییەكانی توركیادا لە شاری ئیستەنبوڵ بەسەر ئاكپارتی هات. 

ئەحمەد داود ئۆغلۆ بە یەكێك لە گەورە بەرپرسانی پێشوی دەوڵەتی توركیا دادەنرێت و لە ساڵانی (2009 - 2014) وەزیری دەرەوەی توركیا بوە و لە ساڵانی (2014 - 2016) سەرۆك وەزیرانی توركیا بوە و پێشتر دۆست و نزیكی رەجەب تەیب ئەردۆغان بوە، بەڵام لە ماوەی رابردودا چەندین رەخنەی لە سیاسەتی ئاكپاتی و رۆڵی حكومەت گرت پەیوەست بە دۆخی ئابوری و هەروەها رەخنەی لە خودی رەجەب تەیب ئەرۆدغان گرت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]