سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە

زێد نیوز:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی کوردستان، بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت و له‌ دهۆك په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاجیا ده‌بێت.

لەبارەی بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانیش، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 37، سلێمانی 33، دهۆك 37، كه‌ركوك 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سبه‌ینێ‌ (شه‌ممه)، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت و له‌ شاری‌ دهۆك ئه‌گه‌ری‌ دروستبوونی تۆز و خۆڵێكی‌ سوك هه‌یه‌.

سەبارەت بە بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانیش، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 36، سلێمانی 33، دهۆك 36، كه‌ركوك 38 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.






ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]