سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

جیاوازی مووچە و دەرماڵەی چوار ساڵی مامۆستا و فەرمانبەران خەرجدەکرێت

زێد نیوز:

بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند "جیاوازی مووچە و دەرماڵەی خەرج نەکراوی چوار ساڵی مامۆستا و فەرمانبەران خەرج دەکرێت".


ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد "بەپێی رێنمایی ژمارە 6ـی ساڵی 2019 کە لە 1-4-2019 دەرچووە، نووسراوێک بۆ هەموو وەزارەتەکان کراوە بە لیستێکی جیا مووچە و دەرماڵەی خەرجنەکراو ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆیان خەرج بکرێت". 

وتیشی "وەکو بەڕێوەبەرایەتییەکەی خۆیان لیستەکەیان ئامادە کردووە و کراوە بەچەک و پارەکەش خەرج کراوە". 

روونیشکردەوە "رۆژی یەکشەممە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.

ئامانج سلێمان جەختی کردەوە "ئەو رێنماییە بۆ هەموو وەزارەتەکانە و ئەو جیاوازی مووچە و دەرماڵانە دەگرێتەوە کە لە 2014 بۆ 2018 خەرج نەکراون، لەگەڵ پلە بەرزکردنەوەکانی پێش ساڵی 2016".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]