سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

فرسەت سۆفی بە پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا

زێد نیوز:

بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، فرسەت سۆفی بە پارێزگاری ئەو شارە هەڵبژێردرا.


لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردرا، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری ئەو شارە بەڕێوە چوو. 

لەکۆبوونەوەکەدا فرسەت سۆفی وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ناسێنرا و لە پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەدا لە کۆی 28 ئەندامی ئەنجوومەنەکە بە دەنگی 27 ئەندام ناوبراو بووە پارێزگاری هەولێر. 


فرسەت سۆفی لە دایکبوی ساڵی 1978ەو لە چۆمان، دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەیە و مامۆستا بوە لە زانکۆی سەڵاحەدین و دوای ئەوەی وادەی پەرلەمانتاری لە خولی رابردودا لە پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات گەڕایەوە سەر کارەکەی.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]