سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت

زێد نیوز:

دەستەی پێشووی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وتاری ماڵئاوایی پێشکەشکرد و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بزووتنەوەکە، ئەنجامدرا.

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاوی کردەوە، دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکردوە و دواتر دەستەی سەرۆکایەتی نوێی جڤاتی گشتی رادەگەیەندرێت.

بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی هەریەک لە جەمال حاجی محەمەد و کوردە چاوشین بۆ سەرۆک و عەلی عەبدوڵا (عەلی باڵابەرز) بۆ جێگری سەرۆک و پێشڕەو رەئوف بۆ سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدن.

هەڵبژاردنەکە لەلایەن ژوری هەڵبژاردن و ژوری یاساییەوە بەپێی رێنماییە بنەڕەتییەکان و دەستوری ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]