سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بڕیارى لەسێدارەدان بۆ بکوژانى تاریقى بەقاڵ دەرکرا

زێد نیوز:

لەدانیشتنى ئەمڕۆ (پێنجشەممە)ى دادگایکردنى بکوژانى تاریقى بەقاڵ، دادگا بڕیارى لەسێدارەدانى بۆ بکوژەکان دەرکرد.


یەکەمین دادگایکردنی بکوژانی تاریقی بەقاڵ لە رۆژی (سێشەممە، 27ی ئابی 2019)، لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دادگاییەکەدا کەسوکاری تاریقی بەقاڵ لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوە و داوای لەسێدارەدانی بکوژانیان کرد و ئەوکات دادگا نەیتوانی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر کەیسەکە بدات. 

تاریقی بەقاڵ ئێوارەی 18-12-2018 دوای داخستنی دووکانی میوەفرۆشییەکەی، دیار نەما. پاش چوار مانگ ئاسایشی سلێمانی سێ گەنجی دەستگیرکرد کە دانیان بەوەدا نا ئەوان تاریقییان کوشتووە و ئوتومبێلەکەیان بە باندێکی دیکە فرۆشتووە کە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاوکاری ئەو سێ گەنجە بوون.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]