سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کاری پزیشکی نۆرینگە تایبەتەکان سنوردار دەکرێت

زێد نیوز:

ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان، بە بڕیارێک کاری پزیشکی نۆرینگە تایبەتەکان سنوردار دەکات.


لە فەرمانێکی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان کە وێنەیەکی دەست (زێد نیوز) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی باڵا بڕیاریدا نابێت هیچ پزیشکێک لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی بەیانیان کار بکات". 

بەگوێرەی فەرمانەکە، تەنها پزیشکانی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانن بەیانیان لە نۆرینگەی تایبەت کار بکەن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]