سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لە رێگەی زێد نیوزەوە فۆڕمی زانکۆ لاین پڕبکەرەوە

زێد نیوز:

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەوتنە کاری سیستمی زانکۆ لاین-ی راگەیاند.


ئەمڕۆ (دووشەممە) ، خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "بۆ ئەمساڵی خوێندن 70 هەزار کورسی خوێندن هەیە، لە بەرامبەردا نزیکەی 52 هەزار دەرچووی پۆلی12ی ئامادەیی هەیە، واتە ژمارەی کورسییەکان لە ژمارەی خوێندکاران زیاترە".

بەوتەی خەتاب عومەر، لە هەموو زانکۆیەکی حکومیدا سەنتەرێکی ڕاوێژکاری هەیە بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران و هەر خوێندکارێک هەر کێشەیەکی هەبوو، دەتوانێت سەردانی ئەو سەنتەرە بکات کە تۆماری گشتی زانکۆکان بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران دانراوە.


بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران، ئامۆژگاری خوێندکارانی کرد کە خۆیان فۆڕم پڕ بکەنەوە، نەوەک خەڵکیتر بۆیان پڕبکاتەوە، بەتایبەتی ئەو سەنتەرانەی بە پارە فۆڕم پڕ دەکەنەوە، چونکە خوێندکار خۆی دەزانێت حەزی لە چ بەشێکە و خۆشی دەزانێت، ئایا بەشێکی دەرەوەی شارەکەی خۆی پڕبکاتەوە دەتوانێت لەو شارە بخوێنێت یاخود نا؟ بۆیە باشتر وایە خوێندکار خۆی فۆڕمەکەی پڕبکاتەوە.


بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

زانکۆ لاین



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]