سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

زێد نیوز بەرنامەى سەردانى شاندەکەی هەدەپە لەسلێمانی ئاشکرا دەکات

زێد نیوز:

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەللی، ھاوسەرۆکی ھەدەپە دێنە سلێمانی و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.


شاندەکە ئەمڕۆ (دووشەممە) لە سلێمانی دەست بە دیدار و کۆبوونەوەکانیان دەکەن و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و چەند لایەنێکی سیاسی کۆدەبنەوە. 

زێد نیوز زانیوویەتی بەرنامەی دیدار و کۆبوونەوەی شاندەکە بەمجۆرە دەبێت: 

کاتژمێر ١١:٠٠ لەگەڵ بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبنەوە 

کاتژمێر ٠٢:٠٠ لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەگای تەڤگەر گەڕەکی چوارباخ 

کاتژمێر ٠٣:٠٠ لەگەڵ رێکخراوە  مەدەنییەکان کۆدەبنەوە

کاتژمێر ٠٤:٠٠ لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە

شاندەکە ماوەی دوو رۆژ لە سلێمانی دەمێننەوە



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-09
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]