سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

فەرمانبەرێك بەتۆمەتی بردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەكان دەستگیركرا

زێد نیوز:

بەتۆمەتی بردنی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزور، دەستگیركرا.



كوێستان محەمەد، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دیارنەمانی موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان و چەند گرفتێكی تری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانیان ئەمڕۆ سەردانی هەڵەبجەیان كردووە.

ئاشكراشیكرد لەچوارچێوەی بەدواداچونیاندا بۆ دیارنەمانی 186 ملیۆن دیناری موچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان، لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی شارەزوور، ئەمڕۆ فەرمانبەرێكیان ڕوبەروی دادگا كردوەتەوە و بەفەرمانی دادوەر و بەتۆمەتی دیارنەمانی ئەو پارانە دەستگیركراوە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-09
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]