سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: هیوادارم لێمان بگەڕێن بەپێی توانای خۆمان خزمەتی خەڵک بکەین

زێد نیوز:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند "بە 28 ساڵ پارتی و یەکێتی نەتوانن شۆستەیەک چاک بکەن چۆن رویان دێت حوکمڕانی ئەم وڵاتە بکەن".


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لەبارەی نۆژەنکردنەوەی پیادەڕەوی باخی گشتی سلێمانی لەلایەن تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێوە، ئاماژە بەوە دەکات شۆستەکە لەژێر ئیدارەی یەکێتیدایە، تەنها پێنج مەتر لە لقی چواری پارتیەوە دوورەو هەروەها پارێزگای ئەم شارەش گۆڕانە.

روونیشدەکاتەوە، ماوەی حەوت ساڵە بە هەموویانەوە ئەم تۆزە شۆستەیەیان بۆ چاک نەکراوە، وە خۆیان دەڵێن گوایە لەساڵی 2012ەوە دەرخستەی بۆ کراوە بەڵام قەیرانی دارایی رێگر بووە لەجێبەجێکردنی (هەرچەندە من نازانم ساڵی 2012 کوا قەیرانی دارایی هەبووە؟). 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ روونیدەکاتەوە،پرسیارەکە ئەوەیە دوو حیزبی دەسەڵاتدار بە 28 ساڵ نەتوانن و نەزانن شۆستەیەک جاک بکەن لە ناوجەرگەی شارێکی گەورەی وەک سلێمانی کە رۆژانە هەزاران هاوڵاتی پێیدا تێپەڕ دەبێت، ئەوا چۆن ڕویان دێت حکومڕانی ئەم وڵاتە بکەن؟یاخود چۆن ڕویان دێت بە خۆیان بڵێن دەسەڵات و حکومەت؟.

دەشڵێت "هیوادارم لێمان بگەڕێن تاوەکو خزمەتی خەڵک بکەین بەپێی توانا و ئیمکانیەتی خۆمان، لێمان بگەڕێن با بیرۆکەکانمان و پێشنیازەکانمان بخەینە ڕوو بە ئامانجی خزمەتکردنی گشت شارەکانی هەرێم و خەڵکی وڵاتەکەمان".

تکاش لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات، گەر خۆیان خزمەتی ئەم وڵاتە و خەڵکەکەیان پێ ناکرێت، لێگەڕێن با لایەنی تر خزمەتیان بکات.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]