سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم سکاڵا لەسەر پۆلیسێک تۆمار دەکات

زێد نیوز:

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند "وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سکاڵا لەسەر پۆلیسێک تۆمار دەکات کە لەسلێمانی هێرشی کردووەتە سەر مامۆستایەک".


وەزارەتی پەروەردە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات "ئەمڕۆ دووشەمە، ڕێکەوتی ٢ی٩ی٢٠١٩ پۆلیسێک سەر بە لیوای نەوت و گاز بەناوی (هـ. ع. م. ق) هێرشی کردۆتە سەر مامۆستایەک بە ناوی (ٲ. ر. ک) لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی پۆلیسی ناوبراو خوێندكارە و لەکاتی ئەنجامدانی ئەزمونە گشتیەکانی پۆلی ١٢ دا گزی (قۆپیە)ی کرووە، مامۆستای ناوبراو یاریدەدەری بەڕێوبەری هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتوە، وێرای ئەمە پۆلیسی ناوبراو هەڕەشەی لە چەند مامۆستایەکی دیکە کردووە کە چاودێری هۆڵ بوون لە قوتابخانەی سەگرمە". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی بە بەرپرسانی پەروەردە لە سلێمانی کردووە و داوای لێکردوون سبەینێ (سێشەممە) سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسە تۆمار بکەن و وەزیری پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار.

دەقی روونکردنەوەکە:

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئەمڕۆ دووشەمە، ڕێکەوتی ٢ی٩ی٢٠١٩ پۆلیسێک سەر بە لیوای نەوت و گاز بەناوی (هـ. ع. م. ق) هێرشی کردۆتە سەر مامۆستایەک بە ناوی (ٲ. ر. ک) لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی پۆلیسی ناوبراو خوێندكارە و لەکاتی ئەنجامدانی ئەزمونە گشتیەکانی پۆلی ١٢ دا گزی (قۆپیە)ی کرووە، مامۆستای ناوبراو یاریدەدەری بەڕێوبەری هۆڵ بووە و خوێندكارەكەی بە گزییەوە گرتوە، وێرای ئەمە پۆلیسی ناوبراو هەڕەشەی لە چەند مامۆستایەکی دیکە کردووە کە چاودێری هۆڵ بوون لە قوتابخانەی سەگرمە، بەرێز وەزیری پەروەردە لە ساتە وەختی بیستنی هەواڵەکەوە بەدواداچونی زۆر وردی لەسەر ئەو ڕووداوە کرد، هەروەها داوای لە جەنابی وەزیری ناوخۆ کرد ریکاری پێویست بەرامبەر پۆلیسی ناوبراو بگرنە بەر، بەڕێز جەنابی وەزیری ناوخۆ فەرمانی کرد کە پۆلیسی ناوبراو دەستگیر بکرێت و دوای چەند کاتژمێرکی کەم ناوبراو دەستگیر کرا، پێش ئەوەیش بەرێز دكتۆر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە پەیوەندی بە بەڕێز (د.هەڤال ئەبو بەکر)ەوە کرد وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و سەرۆکی یەکەی کارگیری پارێزگاری سلێمانی دەربارەی ئەم کەیسە، هەروەها بەرێز وەزیری پەروەردە فەرمانی کرد بە بەڕێزان (م. دڵشاد عمر)کە بەرێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و (م. عمر محمد امین) یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی كەپێویستە ڕۆژی سێشەمە هەستن بە تۆمارکردنی سکالا بەرامبەر پۆلیسەکە و بەرێز وەزیری پەروەردە لەم کەیسەدا دەبێتە سکاڵاکار. سەرجەم مامۆستایانی بەرێز و خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە پارێزەری سەروەری یاسا و ماف و شکۆی ئەوان دەبین.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-09-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]