سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

ئێران؛ دوو منداڵی كورد دەبنە داوەری فێستیڤاڵێکی فیلمی منداڵان

زێد نیوز:

دوو منداڵی بەهرەمەندی باشوری کوردستان لە 32هەمین فێستیڤاڵی منداڵان بۆ فیلم، كە لە شاری ئیسفەهانی ئێران بەڕێوەدەچێت، بە دادوەری فێستیڤاڵەكە دەستنیشان كران و ئەوان هەڵسەنگاندن بۆ فیلمە بەشداربووەكان دەكەن.


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فێستیڤاڵەکە، فێستیڤاڵەكە ڕۆژی (19ی ئابی 2019) بە بەشداری 27 وڵات بەڕێوە چووە و تاوەكو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (27ی ئابی 2019) بەردەوام دەبێت. 

لە فێستیڤاڵەکەدا، هەردوو منداڵی بەهرەمەند (میلان و مەستی فوئاد)، كوڕ و کچی فوئاد جەلال، خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلم، كە ساڵانە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بەڕێوە دەبەن، دادوەری فێستیڤاڵەکە دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ فیلمە بەشداربووەکان دەکەن.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-25
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]