سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

فیلمێكی كوردی له‌ ئیسرائیل كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات

زێد نیوز:

پاش ئەو سەرکەوتنانەی کە هەردوو کورتە فیلمی UNDER BLACK و THE ORANGE MAN DREAMS کە ئەو کارەساتانەی داعش بە سەر ئێزدی و خەڵکی سڤیلی ناوچەکەی هێنابووی باس دەکات، شیرین جیهانی بە فیلمی "یادێ" رکابەری بەدەستهێنانی چەند خەڵاتێک لە ئیسرائیل دەکات.


"لە ژێر رەشیدا" و "خەونەکانی پیاوێکی پرتەقاڵی"، لە ساڵەکانی رابردوو بەشداری چەندین نێوەند و فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ئەمەریکا و کەنەدا و هندستان و ئەفریقا و ئەوروپا کرد، توانی خەڵاتی بوێری لە کەنەدا و چەندین خەڵاتی جیهانی بە دەست بهێنێت.

"خەونەکانی پیاوە پرتەقالیەکە " خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی لە فێستیڤاڵێ دژە تیرۆری هەولێر و دیداری ئافرەتان بۆ سینەما لە هەولێر پێ بەخشرا.

فیلمی (یــادێ) کە بە واتای دایکە بەرهەمێکی نویێ دەرهێنەر، شیرین جیهانیە، بۆ یەکەم جار بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئیسرائیل کرد، ئەم فیلمە باس لە قوربانی منداڵ و خێزان بە گشتی دەکات.

فیلمەکە لە ناو زه‌لکاوی شەڕ، چیرۆکی منداڵێک دەگێڕێتەوە کە دایک و باوکی لە شەڕ لەدەستداوە. منداڵەکە لەگەڵ باپیر و داپیری، ئاوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت و لەوێشەوە رێگای هەندەران دەگرێتەبەر.

ئێستا ئەو فیلمە هاوشێوەی بەرهەمەکانی دیکەی شیرین جیهانی، رکابەری بۆ بەدەستهێنانی چەند خەڵاتێکی نێوەدەوڵەتی دەدات، لەسەر نیشانی داعشیش وەکو خۆی، لە لایەن هەندێک کەس دژایەتی دەکرێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]