سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

به‌وێنه‌: باخه‌وانێك به‌ ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان سه‌وزه‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغی ده‌كاته‌وه‌

زێد نیوز:

لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای سلێمانی باخه‌وانێكی شاری سلێمانی سزادا كه‌ به‌ ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان سه‌وزه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنا و له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغی ده‌كرده‌وه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای سلێمانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، له‌ناوچه‌ی كانی گۆمه‌ی شاری سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سزای خاوه‌ن باخێكیاندا، كه‌ سه‌وزه‌ به‌ ئاوی ئاوه‌ڕۆ به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغی ده‌كاته‌وه‌.
 
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌و باخه‌وانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌وزه‌ی‌ به‌ ئاوی قورس "ئاوه‌ڕۆ" له‌ نزیك شوێنی نیشته‌جێبون به‌رهه‌مهێناوه‌، بوه‌ته‌ هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی وتوویه‌تی، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان به‌دواداچونیان بۆ بونی باخێك كردوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كانی گۆمه‌ی شاری سلێمانی و پاش به‌دواداچون دەركه‌وت خاوه‌نی باخه‌كه‌ به‌ ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ سه‌وزه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغی ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاربوه‌ بۆ پیسكردنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و بێزاركردنی هاوڵاتیان. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌،خاوه‌نی باخه‌كه‌ له‌سه‌رپێچیه‌كه‌ی ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌ بۆ ئاودانی سه‌وزه ‌و میوه‌كه‌ به‌كاریهێناوه‌.
 
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌"به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌وه‌ خاوه‌نی باخه‌كه‌ روبه‌ڕوی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌ و رێگه‌ی پێنادرێت سه‌وزه‌ به‌و شێوازه‌ به‌رهه‌م بهێنێت".





ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]