سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پێدانی له‌زگه‌ به‌ تاكسییه‌كانی سلێمانی ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

زێد نیوز:

ته‌نده‌ر بۆ پێدانی له‌زگه‌ به‌ تاكسیه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی پارێزگای سلێمانی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه‌.


راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی له‌زاری سدیق عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی‌ بڵاویكرده‌وه "ماوه‌ی 600 ڕۆژ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، به‌گوێره‌ی یاسا، تا ئەو ماوەیه‌ی بۆ پێدانی لۆگۆ به‌ تاكسیه‌كان كه‌ دیاریكراوه‌ ته‌واو نه‌بێت، ناتوانرێت لێپرسینەوە لە تاکسییەکان بکرێت". 

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، عه‌میدی مافناس فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی وتوویه‌تی "ده‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری تاكسیه‌كان له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ڕۆژی 6/1 ی ئه‌مساڵ دانرابوو بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی ئاماده‌كارییه‌كانی پێدانی لۆگۆ به‌تاكسیه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زارره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ بۆ سێ مانگ درێژكرایه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن". 

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه تاکسی هیچ پارێزگایەک ناتوانێت لە سلێمانی کار بکات. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]