سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.


به‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 21ی ئابی 2019)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 25 بۆ 45 پلەی سیلیزیدا دەبێت. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، نزمترین پلەی گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگای کەرکوک، ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای سبەی (پێنجشەممە، 22ی ئابی 2019)، پلەكانی گەرما گۆڕانکاریی بەخۆیەوە دەبینێت و پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ داده‌به‌زن.







ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]