سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی كوردستان بڵاوکردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بۆ سبەى شەممە نزم دەبنەوە".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئەمڕۆ هەینى، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 28 بۆ 44 پلەدا دەبێت، کە نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگاى دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگای کەرکوک دەبێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، بۆ سبەی (شەممە)، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو نزم دەبنەوە، لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ لە بەشێک لە شارەکانى هەرێم .






ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]