سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

زێد نیوز:

به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند "رۆژی (شەممە) یەکەمین کاروانی حاجییان لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە هه‌رێمی کوردستان، کە 834 حاجی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی لەخۆدەگرێت".


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان، گەشتی یەکەم كاتژمێر 5:00ی سەرلەبەیانی رۆژی شه‌ممه‌ بەڕێدەکەوێت و كاتژمێر 8:00ی به‌یانی دەگاتە سلێمانی، كه‌ ژماره‌یان 417 حاجییه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، گەشتی دووەم حاجیانی پارێزگای ھەولێر له‌خۆده‌گرێت، کاتژمێر 4:00ی دوانیوەڕۆ بەڕێدەکەوێت و کاتژمێر 6:30ی ئێواره‌ دەگاتە فڕۆکەخانەی ھەولێر، کە ژمارەیان 417 حاجییه‌.

به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، گەشتەکان بەردەوامدەبن تاوەکو رۆژی (29)ی ئاب و بڕیارە تاوەکو ئەو کاتە سەرجەم حاجییان کە ژمارەیان 7132 حاجییە، بگەڕێنەوە کوردستان.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]