سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

له‌دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید حكومه‌تی هه‌رێم تیمێكی نارده‌ تونێلی ده‌ربه‌ندیخان

زێد نیوز:

له‌دوای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیمێكی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ پێكهێنا و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی تونێله‌كه‌ بكه‌ن.


مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند"ئەمڕۆ (پێنجشەممە) تیمێكی وەزارەتمان لەسەر ڕاسپاردەی دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، سەردانی تونێلی دەربەندیخان دەكەن". 

وتیشی، تیمەكەیان ئەمڕۆ تەنها بۆ ئامادەكردنی دەرخستەی چۆنیەتی نۆژەنكردنەوە و بڕی تێچوی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەكە دەچنە دەربەندیخان، دواتر لە ڕۆژی شەممەی داهاتوەوە سەرباری پشوی جەژن، بەڵام بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەستدەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە.

تونێلی دەربەندیخان لە ساڵی 1954 لەلایەن دوو كۆمپانیای ئیتاڵی و فەرەنسی دروست كراوە، لە سەرەتای ساڵی 1958 كراوەتەوە و ئەو تونێلە بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی پێكەوە دەبەستێتەوە و درێژییەكەشی 713 مەترە.

ناردنی تیمێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند "ئامادەم لە ماوەی هەفتەیەكدا تەواوی تونێلەكە نۆژەن بكەمەوە‌ و ڕوناكی و كاری بۆیاخكردنەكەشی تەواو بكەم". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-15
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]